٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢١
هەوڵی ئێران لە سووریا هاودەنگیە لەگەڵ ئەو وڵاتە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشی عەرەبی و ئەفریقی ئەو وەزارەتە وتی : هەرچەشنە ئۆپراسیۆنێکی یەک لایەنە بەبێ هاودەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا تەنانەت ئەگە لە کورتخایەن دا ئەنجامی ئەرێنی"شی لێ بکەێتەوە لە درێژماوەدا ئەنجامی بەپێچەوانەی دەبێ .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حسێن جابری ئەنساری جێگری وەزیری دەرەوە لە کاروباری  عەرەبی و ئەفریقی ئەم وەزارەتخانەیە ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک  دا لە دیمەشقی سوریا بە ئاماژەدان بەمەی هەموو هەوڵەکانی ئێران لە سوریا  بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ وتیشی : هەر هەوڵێک لە سوریا بێ هەماهەنگی حکومەتی ئەم وڵاتە قەبووڵ نەکراوەیە و ئەنجامی نەرێنی لێدەکەوێتەوە.

جابری  ئەنساری وتیشی : ناکرێ باسی ئاگربەس بکەین  و لە لایەکیشەوە لە تیرۆریزم داکۆکی بکەین ، ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر لە دەیروزور  ڕووی دا  پرسیارێکی جیدی سەبارەت بە ئامانج و سیاسەتەکانی ئەمریکا  خستە روو.

 جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی :  ئەم ئەنجامە  ڕووداوێک نەبوو بەڵکوو نیشانەی  ئەوەیە کە هەندێ وڵات نەیاری هەرچەشنە ئاگربەسێکن  چونکو سیاسەتی ئەوان بە پێی درێژەپێدان بە قەیران لە سوریایە.

جابری ئەنساری وتیشی: پاراستنی یەکێتی سوریا بەرلە هەر شتێکی دیکە  بە ئەستۆی  سوریە کانە هەتا  ئەو کاتەی کە ورەی پێویست لەلایەن  چینە جۆربەجۆرەکانی گەلی سوریا هەبێت  سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتە  نەکەوێتە بەر هیچ چەشنە هەڕەشەیەک.

جێگری  وەزارەتی دەرەوە ی ئێران وتی :  هیوادارم گەل و دەوڵەت و تاقمەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی  سوریا بە گرتنەبەری سیاسەتگەلێک  بواری کۆتایی دان بە قەیرانی ئەم وڵاتە خۆش بکەن.

 جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ سوریا تائێستا لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە و جێگری وەزیری دەرەوەی سوریادیداری کردوە و سەبارەت بە پرسەکانی ئەو وڵاتە ، ناوچە و هاوکارییەکانی  دوو لایەنە  وتووێژی کردووە......

کۆتایی کورتە نامە/310